سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كردەوە خوێناوییەكەی شاری لاس ڤێگاسی ئەمەریكا دەكات

بووه‌ هۆى كوژرانى ده‌يان هاووڵاتى و برينداربوونى سه‌دانى ديكه‌

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا ئيدانه‌ى ئه‌و په‌لاماره‌ تيرۆريستييه‌ى كرد، كه‌ ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ له‌ شارى لاس ڤێگاسى ئه‌مريكا روويدا و بووه‌ هۆى كوژرانى ده‌يان هاووڵاتى و برينداربوونى سه‌دانى ديكه‌.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: بەناوی سەرۆكایەتیی هەرێم و گەلی كوردستان هاوخەمیی خۆمان بۆ گەل و حكوومەتی ئەمەریكا ڕادەگەیێنین و سەرەخۆشیش لە كەسوكاری قوربانیان دەكەین و ڕۆحیان شاد بێت و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە خەمناكە دەخوازین.

ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌

ڕۆژی دووشەممە 2ـی 10ـی 22017 لە ئەنجامی دەستڕێژیی گولـلە بۆ سەر هاووڵاتیان لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمەریكا دەیان هاووڵاتی بوونە قوربانی و سەدانی تریش بریندار بوون.

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە قێزەوەن و خوێناوییە دەكەین و بەناوی سەرۆكایەتیی هەرێم و گەلی كوردستان هاوخەمیی خۆمان بۆ گەل و حكوومەتی ئەمەریكا ڕادەگەیێنین و سەرەخۆشیش لە كەسوكاری قوربانیان دەكەین و ڕۆحیان شاد بێت و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە خەمناكە دەخوازین.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

2ـی 10ـی 2017