نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان حه‌شدی شه‌عبی خسته لیستی شه‌رمه‌زارییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی پێشێلكاریی دژی منداڵان له كاتی جه‌نگه‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ناوی لیسته‌كه‌ی ناوه "لیستی شه‌رمه‌زاری" و ناوی ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌ی تێخستووه كه پێشێلكاریان دژی منداڵان كردووه‌و كوشتوونیان یان ئه‌شكه‌نجه‌یانداون یان له جه‌نگه‌كاندا به‌كاریانهێناون.
له راپۆرته‌كانی ساڵانی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا داعش ته‌نها لایه‌ن بوو كه به پێشێلكاری مافه‌كانی منداڵان له عێراق ناوده‌برا، به‌ڵام له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مساڵیاندا ناوی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ جاری یه‌كه‌م خراوه‌ته "لیستی شه‌رمه‌زارییه‌وه" و ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "له ماوه‌ی ساڵی 2016 دا زیاتر له 2 هه‌زار منداڵ له میانی جه‌نگی دژی داعش له سووریا و عێراق كوژراون و بریندار بوون".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه كه له نووسینگه‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچووه "229 منداڵ كوژراون و 181 منداڵی دیكه به‌هۆی جه‌نگ له عێراق ساڵی 2016 برینداربوون، ئه‌وه‌ش ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان توانیوویه‌تی به به‌ڵگه پشتڕاستیان بكاته‌وه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌كان زۆر زیاتربن".
راپۆرته‌كه مه‌ترسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له زیادبوونی دیارده‌ی چه‌كداركردنی منداڵان و به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له جه‌نگه‌كاندا خستووه‌ته‌ڕوو.
ئه‌و راپۆرته ساڵا‌نه بڵاوده‌كرێته‌وه‌و له ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كاندا بایه‌خێكی زۆری پێده‌درێ. ساڵی رابردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی سعوودیه خرابووه ئه‌و لیسته‌وه‌و ریاز هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی پاڵپشتییه‌كانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد و به‌وهۆیه‌وه ناوه‌كه‌یان له لیسته‌كه‌دا ده‌رهێنا، به‌ڵام له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مساڵدا ناوی سعوودیه و هاوپه‌یمانێتییه عه‌ره‌بییه‌كه‌یان هه‌یه كه له یه‌مه‌ن بوونه‌ته هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵان.