سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى تایبه‌ت به ریفراندۆم تاووتوێ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ركردایه‌تی سیاسی بۆ تاووتوێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به ریفراندۆم كۆده‌بێته‌وه.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کوردستان رایدەگەیەنێت تەنها گەلی کوردستان دەتوانن بە ریفراندۆمێکی دیکە ئەنجامی ریفراندۆم هەڵ بوەشێننەوه و ئاشکراشی دەکات کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنەیەکەیان لەسەر دەستپێشخەریەکان کۆدەبێتەوە، شارەزایه‌كی دەستووریش بە 6 خاڵ روونی دەکاتەوە هیچ یاسایه‌ك ناتوانێت ریفراندۆم هەڵبوەشێنێتەوە.