جه‌نه‌راڵێكى ئه‌مريكى بۆ CNN: داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سنوورى كه‌ركووك
K24 – هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵى خانه‌نشينكراوى ئه‌مريكا مارك هێرتلينگ كه وه‌ك شيكه‌ره‌وه‌ى سه‌ربازى كه‌ناڵى CNN كارده‌كات، رايگه‌ياند، داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه به‌رزاييه‌كانى سنوورى كه‌ركووك و ده‌يانكاته حه‌شارگه‌ى خۆى.
ئه‌و شيكه‌ره‌وه سه‌ربازييه گوتيشى: دواى شكانى داعش له ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق به تايبه‌تى مووسڵ، چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه له سنوورى كه‌ركووك خۆيان رێكده‌خه‌نه‌وه.
گوتيشى: چه‌ندين جار ئه‌و مه‌ترسييه‌مان راگه‌ياندووه، به‌ڵام دواتر چى؟ ئێستا ئه‌و ناكۆكييه‌ى له نێوان حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمدا هه‌يه به دڵنياييه‌وه نابێته ياريده‌ده‌رى پاراستنى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى له شه‌ڕى دژ به داعش به‌ديهاتوون.
هيرتلينگ روونيشيكرده‌وه، له ناوچه‌كانى باكوورى عێراق و به كه‌ركووك و ده‌وبه‌ريشييه‌وه نزيكه‌ى 20 تا 30 گرووپى تيرۆريستى شيعه و سوننه هه‌ن، كه هاوشێوه‌ى بانده‌كانى مافيان و به‌شێكيان نه‌يارى عێراقن و ئه‌و گرووپانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌قامگيرى و ئاسايش له ناوچه‌كه.
ئه‌م لێدوانه دواى ئه‌وه دێت، له چه‌ند رۆژى رابردوودا ميليشياكانى حه‌شد و جه‌يشى عێراق له‌شكركێشيان كرده سه‌ر پارێزگاى كه‌ركووك و به راوێژ و پشتيوانى راسته‌وخۆى سوپاى پاسداران، ده‌ستيان به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا گرت.
ئه‌و هێزى پێشمه‌رگه‌يه‌ى له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا له سنوورى كه‌ركووك له ئه‌ركدا بوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر له ئێستادا كشاوه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنوورى پارێزگاى ئيدارى كه‌ركووك و ئه‌وه‌ش مه‌ترسى دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و به‌هێزبوونيان له سنوورى كه‌ركووك هێناوه‌ته ئاراوه.