كه‌ركووك ده‌خرێته ژێر بڕيارى فه‌رمانده‌يى ئۆپراسيۆنه‌كانى ديجله
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى عێراق، ناوى فه‌رمانده‌يى پرۆسه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ديجله‌ى گۆڕى بۆ فه‌رمانده‌يى پرۆسه‌كانى كه‌ركووك و به گوێره‌ى بڕياره‌كه، ئه‌و فه‌رمانده‌ييه به‌رپرسيارى يه‌كه‌مى ره‌وشى ئه‌منى كه‌ركووكى له ده‌ست ده‌بێت.
له‌و باره‌يه‌وه بابه‌كر سه‌ديق، ئه‌ندامى كوتله‌ى برايه‌تى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگارى كه‌ركووك به سايتى فوراتى هه‌واڵى راگه‌ياندووه، گۆڕينى ناوى ئه‌و فه‌رمانده‌ييه پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازييه و ئه‌و هێزانه له كه‌ركووك ده‌مێننه‌وه و هێزه ئه‌منييه‌كانى ديكه‌ى كه‌ركووك پێوه‌يان په‌يوه‌ست ده‌بن.
گوتيشى: ئه‌و فه‌رمانده‌ييه نوێيه فه‌رماده‌يى باڵايه له كه‌ركووك و به بڕيارى سه‌رۆك وه‌زيران نه‌بێت، ده‌ست له كاروبارى ئيدارى وه‌رنادات.
له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا، بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور جه‌نگى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى حه‌شدى شه‌عبى به سه‌رپه‌رشتى قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى شارى كه‌ركووك راده‌ستى سوپا و حه‌شد بكه‌ن و رێگرى له به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بكه‌ن و به‌و هۆيه‌وه حه‌شد و سوپا هاتنه ناو شاره‌كه و ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى كورد ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
دواى جێگيربوونى ئه‌و هێزانه له شاره‌كه، سه‌رجه‌م ئاڵاكانى كوردستان هێنرانه خواره‌وه و ئاڵاى عێراق له‌سه‌ر سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان به‌رزكرايه‌وه و وێنه‌ى كه‌سايه‌تى و شه‌هيدانى پێشمه‌رگه‌ش كه له شاره‌كه هه‌ڵواسرابوون، هێنرانه خواره‌وه.