رۆژنامه‌يه‌كى به‌ناوبانگى ئاسيا: بارزانى ماندێلاى كورده
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌يه‌كى به‌ناوبانگى ئاسيا ده‌ڵێت: مه‌سعود بارزانى هاوشێوه‌ى نيلسۆن ماندێلا و شارل ديگۆڵه.
رۆژنامه‌ى ئاسيا تايمز، كه به يه‌كێك له به‌ربڵاوترين رۆژنامه‌كانى ئاسيا به زمانى ئينگليزى داده‌نرێت له راپۆرتێكدا له باره‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، نووسيويه‌تى: بارزانى بۆ كورد هاوشێوه‌ى رێبه‌رى كۆچكردووى باشوورى ئه‌فريقا نيلسۆن ماندێلا و سه‌ركرده‌ى به‌ناوبانگى فه‌ره‌نسا شارل ديگۆڵه.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: مليۆنان كورد له ژيانى خۆيان‌دا هيچ سه‌ركرده‌يه‌كيان له وێنه‌ى مه‌سعود بارزانى نه‌بينيوه، كه بۆ ئه‌وان وه‌كو سيمبوڵێكى گه‌وره و ديارى دۆزه‌كه‌يانه.
ئاسيا تايمز هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات، كه بارزانى به سه‌ركرده‌يه‌كى نه‌ته‌وه‌يى كورد داده‌نرێت، كه هه‌وڵێكى زۆرى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان داوه.
راپۆرته‌كه باسى ئه‌وه‌شى كردووه، بارزانى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بووه، به‌ڵام هه‌ر له هه‌ولێر و كوردستان ده‌مێنێته‌وه و وه‌كو باوكى نه‌ته‌وه‌يه‌ك درێژه به خه‌باته‌كه‌ى ده‌دات.