په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌باره‌ی هێرشی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركووك هانا بۆ عه‌بادی ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای كه‌ركووك بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی ئاماده ده‌كه‌ن".
رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی، بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه‌و ئاگاداری كردووه‌ته‌وه كه "پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق، شارۆچكه‌ی حه‌ویجه و ریاز و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ریان له داعش رزگار كرد، ئێستا سكاڵامان پێگه‌یشتووه كه شانه‌ی نوستووی داعش و مه‌فره‌زه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه‌دا ماون، به‌تایبه‌تی قه‌زای حه‌ویجه و ناحیه‌ی ریاز، جگه له‌وه‌ی خێزانی چه‌كدارانی داعش له‌و شوێنانه‌وه پاڵپشتی كه‌سوكاره‌كانیان ده‌كه‌ن، مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌و ناوچانه‌دا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی كه‌ركووك و نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م له پارێزگاریكردنی هاووڵاتیاندا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی داوا له عه‌بادی ده‌كات "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر له‌سه‌ر بوونی ئه‌و كه‌سانه و خێزانه‌كانیان له‌و ناوچانه‌دا ده‌ستپێبكات و ده‌ڵێت: " پێویسته ده‌ربكرێن و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه ئه‌گینا ده‌بنه چه‌قۆیه‌كن له‌سه‌ر ملی كه‌ركووك".