توركیا هه‌ڕه‌شه له عه‌فرین ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
نوره‌دین جانیكلی، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند: "مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه له شاری عه‌فرین هه‌یه و پێویسته ئه‌و مه‌ترسییه نه‌هێڵین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 22/11/2017، وه‌زیری به‌رگری توركیا باسی ره‌وشی شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستانی كرد و گووتی" له عه‌فرین مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه هه‌یه، پێویسته ئه‌و مه‌ترسییه نه‌هێڵین".
له گوتارێكدا كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری له ئه‌نقه‌ره پێشكه‌شی كرد، جانیكلی گووتی: "هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا، ناوه‌ندی سێیه‌می چاودێریكردنیان له شاری عه‌فرین ته‌واوكردووه".
ماوه‌یه‌كه به‌رپرسانی باڵای توركیا، له‌باره‌ی ره‌وشی عه‌فرین لێدوانی جۆراوجۆر ده‌ده‌ن و پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو: "پاش ئیدلب به‌ره‌و عه‌فرینیش ده‌ڕۆین".
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا هێزێكی سوپای توركیا، له ناوچه‌كانی عه‌فرین نزیكبوونه‌وه‌و به ئاراسته‌ی سنووره‌كانی شاره‌كه جوڵان و له ناوچه‌ی شێخ عه‌قیل جێگیر بوون.
به‌ڵام به‌رپرسانی خۆسه‌ری عه‌فرین، له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توكیاوه رایانگه‌یاندووه "هێزه‌كانیان به‌رگریكردن له شاره‌كه ئاماده‌ن".