به ڤیدیۆ... له یارییه‌كی دراماتیكیدا ئارسێناڵ سه‌ركه‌وتنێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد
له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یانه‌ی بێرنلی تووشی شكستێكی جه‌رگبڕ كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 26 نۆڤێمبه‌ری 2017، یانه‌ی بێرنلی میوانداریی یانه‌ی ئارسێناڵی كرد، یارییه‌كه به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام دواتر له خوله‌كی 92 ئالێكسیس سانچێز به لێدانی پێناڵتی سه‌ركه‌وتنێكی به نرخی پێشكه‌شی تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن كرد.
له دوایین 3 یاری خۆی له پرێمه‌رلیگ له دژی بێرنلی، ئالێكسیس سانچێز گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له دوای 90 خوله‌ك تۆمار كردووه.
یانه‌ی ئارسێناڵ به كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ بۆ خانه‌ی چواره‌م هه‌ڵكشا، یانه‌ی بێرنلی له به 22 خاڵ بۆ خانه‌ی حه‌وته‌م دابه‌زی.