"ئیسرائیل دێته ناو شه‌ڕی ناوخۆیی سووریاوه"
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، هۆشداری ده‌داته به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا، ئه‌گه‌ر رێگه به ئێران بدات بنكه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاكی سووریا دامه‌زرێنێت، ته‌لئه‌بیب سووریا ده‌كاته ئامانج.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌له‌ڤیزیۆنی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه كه "سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هۆشداری داوه‌ته به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئێران له سووریا بدات، ئه‌وكاته ئیسرائیل دێته ناو شه‌ڕی ناوخۆیی سووریاوه".
كه‌ناڵه‌كه رایگه‌یاندووه "نه‌تانیاهۆ له رێگه‌ی لایه‌نی سێیه‌مه‌وه نامه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌ی ئاراسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كردووه، به‌ڵام ناوی ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه".
به‌گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵێكی كه‌ناڵه عیبرییه‌كه، ئیسرائیل له قاوغی خۆ به دوورگرتن له كێشه ناوخۆییه‌كانی سووریا دێته ده‌ره‌وه كه له ماوه‌ی زیاتر له 6 ساڵی رابردوو په‌یره‌وی كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران و دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی له سووریا بدات، ئیسرائیل دێته ناو شه‌ڕه ناوخۆییه‌كه‌وه".
ئێران له ماوه‌ی شه‌ڕ و ململانێ خوێناوییه‌كانی سووریادا له رووی سه‌ربازی و لۆجیستی و ته‌كنیكی و دارایی پاڵپشتی هێزه‌كانی سوپای سووریای كردووه‌و چه‌ندین راوێژكار و هێزی شه‌ڕكه‌ری خۆیشی ناردبووه ئه‌و وڵاته، جگه له‌و میلیشیا چه‌كدارییانه‌ی راسته‌وخۆ به‌كاریده‌هێنان.