پێشمه‌رگه له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى فيلمى "پێشمه‌رگه" له ده‌رهێنانى برنار هنرى ليڤى له هۆڵێكى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نمايش بكرێت.
نمايشكردنى ئه‌و فيلمه بۆچوونى جياجياى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه.
رۆژنامه‌ى ئه‌هرامى ميسرى له زارى رازيه عاشوورى به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ راگه‌ياندن، بڵاويكردووه‌ته‌وه، نێرده‌ى هه‌ريه‌ك له فه‌ره‌نسا و به‌ريتانيا ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆژه‌يان له ئه‌ستۆ گرتووه.
گوتيشى: نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رێگه به ئه‌ندامه‌كانى و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌دات، كارى له‌و جۆره ئه‌نجام بده‌ن.
روونيشيكرده‌وه، ئامانج له‌و چالاكييانه درووستكردنى كه‌شى گفتوگۆيه له باره‌ى ئه‌و پرسانه‌ى جێى بايهخن له ئاستى جيهاندا.
بڕياره فيلمه‌كه سبه‌ى سێشه‌ممه 28ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2017 نمايش بكرێت.
ئه‌و فيلمه ساڵى رابردوو له ميهره‌جانى كانى سينه‌مايى نمايشكرا، به‌ڵام بۆ هيچ خه‌ڵاتێك كانديد نه‌كرا.
ده‌رهێنه‌رى فيلمه‌كه برنار هنرى به يه‌كێك له پشتيوانانى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ناوبراو له 1948 له جه‌زائير و له بنه‌ماڵه‌يه‌كى فه‌ره‌نسى به ره‌چه‌ڵه‌ك جووله‌كه له‌دايكبووه و كارى رۆژنامه‌وانى له ميانى شه‌ڕى نێوان هيندستان و پاكستان له 1971 كردووه.