له‌ كه‌ركووك ئه‌ندامانی یه‌كێتی پێشێلی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆمار دەكەن

"ئەوەی روویدا چاوەڕوان كراوبوو"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

لە پاش سەردانەکەی فوئاد مەعسووم، سەرۆك کۆماری عێراق بۆ سلێمانی و کەرکووك و کۆبونەوەی لەگەڵ بەشێك لە لایەنە سیاسییەکاندا، داوای زوو چارەسەر کردنی کێشەکان و پێکەوە ژیانی لەکەرکووك کرد، بەڵام بێ ئەوەی چاوەڕێی بەرھەمی کۆبوونەوەکانی سەرۆك کۆمار بکەن ژمارەیەك لە ئەندامانی یەکێتی لە کەرکووك بەشداری کۆبونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگایان کرد.