ئەنجوومەنی وەزیران داهاتی نەوت و غاز تاوتوێ دەکات
K24 - ھەولێر
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌باره‌ی داهاتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 راگەیاند: "بڕیارە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێتەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، لەكۆبوونەوەكەی ئه‌مڕۆدا بڕیاره راپۆتی كۆتایی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2017 و بڕی نەوتی هەناردەكراو داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا دەكرێت، كە لەلایەن كۆمپانیا دیلۆتی ئه‌مریكییه‌وه ئامادەكراوە و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه.
ئەمە لەكاتێكدایە لەدوای رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوودا، كێڵگە نەوتەكانی كەركووك لەلایەن حكومەتی عێراق داگیركران، بەمەش داھاتی نەوتی ھەرێمی كوردستان بە رێژەیەكی بەرچاو كەمیكردەوە، بەگوێرەی دوایین ئامار ئێستا ھەرێمی كوردستان رۆژانە تەنھا نزیكەی 260 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەكات.
ھ.م