ڤالێنسیا بۆ یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید پێكهاته‌كه‌ی وێران بوو
یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانیا سه‌ره‌ڕای شكسته‌كه‌ی له یاری رابردووی، له یاری داهاتووشی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له 3 ئه‌ستێره‌ی دیاری یانه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌بێت.
یانه‌ی ڤالێنسیا له دوایین یاری خۆی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی لاس پاڵماس دۆڕا، له‌و یارییه‌دا دوو یاریزانی ڤالێنسیا گابرێل پاوڵیستای به‌رازیلی و رۆبن فیزۆی پورتوگالی به كارتی سوور كرانه ده‌ره‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سیمیۆنی زازای هێرشبه‌ری ئیتاڵی به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی له یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر یانه مه‌دریدییه‌كه بێبه‌ش ده‌بێت.
له گه‌ڕی 21ـه‌می لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ڤالێنسیا له 27ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی مێستایا میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات.