باشترین وڵات بۆ په‌نابه‌ران ئه‌م 10 وڵاته‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ره‌وشی سه‌قامگیری دارایی و یه‌كسانی له داهات و بازاڕی كار و سیاسه‌تی كۆچ، وایكردووه سوید بچێته ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بوونه‌ته باشترین وڵات بۆ حه‌وانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
دوای سویدیش وڵاتی كه‌نه‌دا له پله‌ی دووه‌م دێت، به گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی پۆلێنی US News and World Report جیهانی، كه پشتی به راپرسییه‌ك به‌ستووه و 21 هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شدارییان تێدا كردووه.
هه‌ر به گوێره‌ی راپرسییه‌كه، وڵاتی سویسرا له پله‌ی سێیه‌می لیسته‌كه‌دا دێت.
ریزبه‌ندی باشترین 10 وڵات بۆ په‌نابه‌ران:
1- سوید
2- كه‌نه‌دا
3- سویسرا
4- ئوسترلیا
5- ئه‌ڵمانیا
6- نه‌رویج
7- ئه‌مه‌ریكا
8- نه‌مسا (ئوستریا)
9- فینلاند
10- دانیمارك
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، ئیمارات له پله‌ی 15 دێت، قه‌ته‌ڕیش له ریزبه‌ندی 23، ئیسرائیلیش له پله‌ی 28ه‌مدایه، سعوودیه 33 و به‌حره‌ینیش 37ه.
هه‌رچی توركیایه له پله‌ی 42ه‌مه، لوبنان 53، دواتریش مه‌غریبه 54، ئه‌رده‌ن 58 میسریش 64ه‌مینه، جه‌زائیر 67 و ئێرانیش له پله‌ی 69یه‌میندایه.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سریلانكا، هیندستان، پیرۆ، بۆرما، پاكستان، غانا، ته‌نزانیا، تونس، گواتیمالا و كینیا، له كۆتایی لیسته‌كه‌دان.
به پشتبه‌ستن به‌و ئامار و داتایانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2015 بڵاویكردووه‌ته‌وه، باشترین وڵات بۆ په‌نابه‌ران، مه‌رج نییه پێشوازی له زۆرترین په‌نابه‌ر كردبێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا له پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه زۆرترین په‌نابه‌ر روویان تێكردووه.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانی پێشوازییان له زۆرترین په‌نابه‌ر كردووه.
1- ئه‌مه‌ریكا
2- ئه‌ڵمانیا
3- رووسیا
4- سعودیه
5- به‌ریتانیا
6- ئیمارات
7- كه‌نه‌دا
8- فه‌ره‌نسا
9- ئوسترالیا
10- ئیسپانیا
وه‌ك راپرسییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، 10 وڵات زۆرترین ژماره‌ی هاووڵاتییانیان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به گوێره‌ی سه‌رژمێرییه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 2015، هیندستان له پله‌ی یه‌كه‌مه، مه‌كسیك دووه‌مه، دواتریش رووسیا، چین، به‌نگلادیش، پاكستان، ئۆكرانیا، فلیپین، سووریا و به‌ریتانیان.