توركيا تۆپبارانى عفرينى ده‌ستپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا كه له پارێزگای هاتای سنووری سووریا جێگیركراون، تۆپبارانى شارى عفرينيان له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، تۆپخانه‌كانی توركیا له‌شارۆچكه‌كانی هاسا و كركخانه‌وه، لانیكه‌م 40 تۆپیان ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی باسوفان، جینده‌ره، مه‌مه‌لان، مه‌سكه‌نلی و راجۆی عه‌فرین كردووه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئاژانسه تۆپبارانه‌كان له‌پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێوه ده‌ستیانپێكرد و ده‌نگی ته‌قینه‌وه له‌هه‌ندێك له گونده‌كانی سه‌رسنووری توركیاوه ده‌بیسترا.
دوێنێ له‌كاتێكدا سه‌رۆكى كۆماری توركیا له‌میانه‌ی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی پارته‌كه‌ی له ئه‌لازیغ وتاری ده‌دا و هه‌ڕه‌شه‌ى خاپووركردنى شارى عفرينى ده‌كرد، تۆپخانه‌كان ده‌ستیان به تۆپبارانی عفرين كردبوو.