په‌يه‌ده: عفرين ده‌كه‌ينه گۆڕستانى سوپاى توركيا
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى، عائيشه حه‌سۆ رايگه‌ياند، "شارى عفرين ده‌كه‌ينه گۆڕستانى سه‌ربازانى توركيا" و دووپاتيشيكرده‌وه، "هه‌موو رۆڵه‌كانى عفرين ئاماده‌ن به‌ره‌نگارى هێرشى سوپاى توركيا ببنه‌وه".
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه له ميدياى يه‌په‌گه و په‌يه‌ده بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده گوتى: "له سه‌ره‌تاى قه‌يرانى سوورياوه، عفرين رووبه‌ڕووى گه‌مارۆى خنكێنه‌رى سێ لايه‌نه بووه‌ته‌وه و هاوكات رووبه‌ڕووى بۆردومان و هه‌ڕه‌شه‌ى توركياش بووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له ميانى شه‌ڕى داعشدا سه‌لماندوويانه سه‌ركه‌وتوون و بوونه‌ته سيمبوڵێك بۆ هه‌موو جيهان و ئێستاش ده‌توانن پارێزگارى له عفرين بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "عفرين ده‌كه‌ينه گۆڕستانێك بۆ سه‌ربازانى تورك، ئه‌گه‌ر بێت و توركيا هێرشمان بكاته سه‌ر، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى كوبانێ و ره‌ققه‌مان كرده گۆڕستانى چه‌كدارانى داعش".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، توركيا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر عفرين ده‌كات و ده‌يه‌وێت له ژێر كۆنترۆڵى يه‌په‌گه و په‌يه‌ده نه‌يهێڵێت.