له خولی نایابی كوردستان، هه‌ولێری پایته‌خت باوه‌ش بۆ چه‌ندان یاری لوتكه ده‌كاته‌وه
سبه‌ی چوارشه‌ممه گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی كوردستان به ئه‌نجامدانی 4 یاری له كاتژمێر 2:30 به كاتی باشووری كوردستان ده‌ستپێده‌كات، هه‌ولێری پایته‌خت باوه‌ش بۆ 3 یاری ده‌كاته‌وه و یانه‌ی نه‌ورۆزیش یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر شێروانه ده‌كات.
هه‌ندرێن ـ ئارارات
هه‌ندرێن دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی، گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو یاریگه‌ی خۆی به ناوبژیوانیه‌تی نه‌وزاد ساڵج باوه‌ش بۆ ئارارات ده‌كاته‌وه.
ئه‌م دوویانه‌یه له مێژوودا 11 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، ئارارات 2 جار له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێراوه، دوایینجار وه‌رزی 2015 ـ 2016 بوو كاتێك به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی هه‌ندرێن هێنا.
له سه‌رجه‌م رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانیان هه‌ندرێن 3 یاری بردۆته‌وه، ئاراراتیش 4 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و 4 یاریش به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
برایه‌تی ـ زێره‌ڤانی
ئه‌م یارییه به ناوبژیوانیه‌تی كوردستان زاهیر به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م دوویانه‌یه ئه‌م وه‌رزه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارییان له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌یان كردووه، یانه‌ی زێره‌ڤانی هه‌ڵگری 3 ناسناوی خوله‌كه بۆ سارێژكردنی شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی روویكردۆته هه‌ولێر و ده‌بێته میوانی یانه‌ی برایه‌تی.
زێره‌ڤانی و برایه‌تی له مێژووی خوله‌كه‌دا ته‌نیا 2 جار به‌یه‌ك گه‌یشتوون، ئه‌ویش وه‌رزی رابردوو بوو، هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هاتووه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ زاخۆ
یانه‌ی زاخۆ له بادینه‌وه هاتووه و به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌رده‌كه‌وێت و رووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه ده‌بێته‌وه، یارییه‌كه‌ش به ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی (یووسف سه‌عید) به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌فته‌ی رابردوو زاخۆ به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵگری 3 ناسناوی خوله‌كه زه‌نگی مه‌ترسی بۆ ركابه‌ره‌كانی لێ دا، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هه‌فته‌ی رابردوو خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئارارات دابه‌ش كرد، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه سه‌میر بابۆ نایه‌وێت هیچ خاڵێك له‌گه‌ڵ زاخۆی میوانی به‌ش بكات.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی بیره‌وه‌ری ناخۆشی له‌گه‌ڵ زاخۆی میوانی هه‌یه، دیارترینیان شكسته‌كه‌ی وه‌رزی 2014 ـ 2015 بوو كاتێك پێشمه‌رگه‌كان یارییه‌كه‌یان دۆڕاند و خێراترین گۆڵیان له مێژووی خوله‌كه له لایه‌ن یوونس شوكره‌وه له چركه‌ی 11 لێ تۆمار كرا.
نه‌ورۆز ـ شێروانه
له سلێمانی دڵشێر عومه‌ر ئه‌م یارییه به‌ڕێوه ده‌بات، یانه‌ی شێروانه له گه‌رمیانه‌وه هاتۆته سلێمانی و ده‌یه‌وێت ئاگر له نه‌ورۆز به‌ربدات و شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی له‌بیر هانده‌رانی بباته‌وه.
ئه‌م یارییه بۆ یاسین مه‌نافی راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز له‌م وه‌رزه یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو یانه‌كه‌ی پشوو بوو.
به‌پێی ئاوڕدانه‌وه له مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه بێت، له‌م یارییه یانه كه‌لارییه‌كه ئه‌ركی سه‌خته، به‌وپێیه‌ی 4 جار روویكردۆته یاریگه‌ی نه‌ورۆز و نه‌یتوانیوه هیچ داستانێكی سه‌ركه‌وتن بنووسێته‌وه و 2 یاری دۆڕاندووه و 2 یاریشی به‌یه‌كسانبوون ته‌واو كردووه.