ته‌نها رووسیا ده‌توانێت رێگه له جه‌نگه گه‌وره‌كه بگرێت
K24 - هه‌ولێر:
له‌م ساڵانه‌ی دوایدا باكووری ئیسرائیل، گرژی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، نێوانی ته‌لئه‌بیب و دیمه‌شق و تاران تێكچووه‌و رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت.
شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسی ئیسرائیلی ده‌ڵێت: "رووسیا كاندیدی یه‌كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵێكی گرنگ بگێڕێت و هاوكاری هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات تا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه دووركه‌ونه‌وه".
گۆڤه‌ر سالزبێرگ، شیكره‌وه‌ی سیاسی ئیسرائیلی، به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "RTVE"ـی ئیسپانی گوتووه: "رووسیا ته‌نها هێزه له سووریا كه توانای هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌بێت و ئه‌و گرژی و قه‌یرانه بگۆڕێت بۆ لێكتێگه‌یشتن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌وره و مه‌یترسیدار له ناوچه‌كه دووربخاته‌وه".
مایكل ئۆرین، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ كاروباری سیاسی و باڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل له واشنتن، هه‌مان بۆچوونی ئه‌و شرۆڤه‌كاره‌ی هه‌یه، چونكه ئه‌ویش گوتوویه‌تی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناتوانێت له‌نێوان ئیسرائیل و سووریا و ئێران نێوه‌ندگیریی بكات".
ئۆرین پێشتر به ئاژانسی بلۆمبێرگی گوتبوو: "پشكی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له‌و هاوكێشه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه هاوكاریمان پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ژموونێكی ئه‌وتۆی نییه له سووریا و به‌ته‌واوه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی یارییه‌كه‌یه".