تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی دووه‌می پۆله ناكۆتاییه‌كان و په‌یمانگاكان پێش ده‌خرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی دووه‌می پۆله ناكۆتاییه‌كان و په‌یمانگاكان پێش ده‌خرێت و رۆژی 28/4/2018 ده‌ستپێده‌كات و رۆژی سێشه‌ممه 8/5/2018 كۆتایی دێت و ره‌چاوی ئه‌وه‌شكراوه كه رۆژی 1/5/2018 كه پشووی فه‌رمییه نابێت له خشته‌دا دابنرێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی كه واژۆی كه‌ریم له‌تیف ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كانی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید) كراوه و وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 نیردراوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری عێراقی فیدراڵ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌كان پێشخراون.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به په‌یمانگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌ر چه‌نده له هه‌مان رۆژ ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌كان له رۆژی پێنجشه‌ممه 10/5/2018 كۆتایی دێت.
له نووسراوه‌كه‌دا داواكراوه، بۆ پارێزگاری له ئاستی زانستی، پێویسته هه‌وڵ بدرێت پرۆگرامی خوێندن ته‌واو بكرێت له‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه‌ته‌وه و جگه له‌وانه، بڕگه‌كانی دیكه‌ی ساڵنامه‌ی خویندنی (2017 - 2018) وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بڕیاره رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت.