شاره‌زايه‌كى رووسيا: هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين هه‌وڵه‌كانى ئه‌مريكا له رۆژهه‌ڵاتى فورات له‌بار ده‌بات
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زايه‌كى سياسى رووسيا، له وتارێكدا ده‌ڵێت: هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، كوردى رۆژهه‌ڵاتى فورات ناچار ده‌كات له‌گه‌ڵ ديمه‌شق بكه‌ونه وتوێژه‌وه و به‌و هۆيه‌شه‌وه هه‌وڵه‌كانى ئه‌مريكا بۆ درووستكردنى سووريايه‌كى جێگره‌وه له رۆژهه‌ڵاتى فورات شكستده‌هێنن و رووسيا سوودمه‌ند ده‌بێت.
له ژێر ناونيشانى (بۆچى ئه‌سه‌د ناچاره له‌گه‌ڵ كورده‌كان رێكبكه‌وت) نووسه‌رى رووسى ئه‌نتۆن مارداسۆڤ، وتارێكى له رۆژنامه‌ى ئاڕ بى كاى رووسى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا باسى له هۆكارى ناردنى هێزه ميللييه‌كانى ئه‌سه‌دى بۆ عه‌فرين كردووه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: "لايه‌نگرانى ئه‌سه‌د، گه‌يشتنه عه‌فرين، بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى نه‌ياره‌كانى دوێنێيان بكه‌ن، كه كورده‌كانن. پێويسته بوترێت، ئه‌و هێزه‌ى چووه‌ته عه‌فرين، هێزى ره‌سمى سوپاى سووريا نين. به‌ڵكو هێزى به‌رگرى نيشتيمانين. كه له لايه‌ن ئێرانييه‌كانه‌وه له‌سه‌ر شێوه‌ى هێزه‌كانى ميليشياى به‌سيج و كه‌تيبه شيعييه‌كانى سه‌ر به ئێران درووستكراوون".
مارداسۆڤ نووسيويه‌تى: "ئه‌و هێزانه به دوورى نازانن، له لايه‌ن توركياوه بكرێنه ئامانج. وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر هێزه‌كانى سه‌ر به ئێران له لايه‌ن توركيا و ئه‌مريكاوه چه‌ند جارێك كراونه‌ته ئامانج، ئێستاش ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ئه‌سه‌د، ده‌ستبه‌ردارى چوونه ناو عه‌فرين نه‌بووبێت، ئه‌وا؛ هێزى زياترى ميليشياكان ره‌وانه‌ى ئه‌و ناوچه‌يه ده‌كرێن. له رووى تيۆريشه‌وه پێويسته پێكدادان له نێوان ئه‌نقه‌ره و ديمه‌شق نه‌يه‌ته ئاراوه".
نووسه‌ر ئه‌وه‌شى نووسيوه: "دووركه‌وتنه‌وه‌ى مۆسكۆ له‌و ره‌وشه ئاڵۆزه زۆر راڤه هه‌ڵده‌گرێت. له‌وانه نايه‌وێت بچێته ناو ورده‌كارى پرۆسه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و ره‌وشه. ترسى تێكچوونى په‌يوه‌ندييه تاكتيكييه‌كانى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى. هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانى كارلێكى له‌گه‌ڵ نه‌ياره ستراتيژييه‌كانى".
نووسه‌ر پێى وايه، "له هه‌مانكاتدا رۆڵبينينى رووسيا له بوارى پاراستنى ئاشتيى له ناوچه نيمچه ئارامه‌كان بۆ مۆسكۆ به سووده. روونيشه ئه‌نقه‌ره ده‌توانێت هه‌موو ناوچه‌ى عه‌فرين داگير بكات، ئه‌مه‌ش به رێگه‌ى له‌شكركێشييه‌كى گه‌وره‌يه. هاوكات ئه‌و هه‌وڵه‌ى توركيا تێچوويه‌كى زۆر و زيانى گه‌وره‌ى به‌دواوه‌يه بۆ خۆى. ره‌نگه پريشكى زيانه‌كان به‌ر رووسياش بكه‌ون. سه‌ره‌ڕاى تيگه‌يشتنى له ئاڵۆزى هاوكێشه‌كه، ئه‌نقه‌ره گه‌يشتووه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى پاڵ به عه‌فرينه‌وه بنێت و بيخاته‌وه ئامێزى سووريا. به‌و پێيه‌ى ئه‌و يه‌كينه كوردييه‌كان به مه‌ترسييه‌كانى راسته‌وخۆ له‌سه‌ر خۆى ده‌زانێت".
له وتاره‌كه‌دا سه‌رنجيش بۆ ئه‌وه راكێشراوه، "تاوه‌كو توركيا زياتر فشار بخاته سه‌ر عه‌فرين، فشاريش له‌سه‌ر ناوچه‌كانى ديكه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات زياتر ده‌بێت. ئه‌مه‌ش پاڵ به هه‌سه‌ده‌وه ده‌نێت بكه‌وێته دانووستان له‌گه‌ڵ رژێمى سووريا و به‌و پێيه‌ش هه‌وڵه‌كانى ئه‌مريكا بۆ بنياتنانى (سوورياى به‌ديل) له خۆرهه‌ڵاتى فورات شكستده‌هێنێت و له‌وه‌شدا رووسيا سوودمه‌نده.
له كۆتايى وتاره‌كه‌دا هاتووه: "ده‌رفه‌ت بۆ ديمه‌شق ره‌خساوه به په‌له هێزى زياترى لايه‌نگرانى ره‌وانه‌ى عه‌فرين بكات به زووترين كات. به‌ر له‌وه‌ى هێزه‌كانيان رووبه‌ڕووى يه‌كدى ببنه‌وه. پاشان ده‌كرێت، باس له دابه‌شكردنى ئه‌و پشكه‌ى كورد بكه‌ن. له‌وه‌شدا رووسيا ده‌توانێت وه‌ك نێوه‌ندگيرێك له نێوان هه‌ردوولادا رۆڵ ببينێت".
ئ.ر