به ڤیدیۆ.. دیمه‌نێكی باوه‌رپێنه‌كراو له غۆته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بۆردومانه‌كانی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر غۆته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تی بووه‌ته وێرانه و ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی سڤیلیش به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئه‌سه‌ده‌وه گیانییان له ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش، كه له‌لایه‌ن ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن، منداڵێكی ساوا له ژێر داروپه‌ردووی خانووێك ده‌دۆزنه‌وه كه هێشتا زیندووه و له ژیاندا ماوه.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمه‌كه، منداڵه‌كه ده‌دۆزێته‌وه، كه به ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته ژێر داروپه‌ردووه‌كه و هیچ ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی به ده‌ره‌وه دیار نه‌ماوه.
به گوێره‌ی وێبسایته به‌ریتانییه‌كه، وێڕای ئه‌وه‌ی كچه ساواكه هه‌ندێك برینی ساده له جه‌سته‌یدا هه‌ن، به‌ڵام باری ته‌ندرووستی جێگیره و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه.
غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات، ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه، گه‌مارۆدراوه و ته‌نانه‌ت رێگه به چوونی كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كانیش نادات بۆ ناوچه‌كه، ماوه‌یه‌كیشه رژێمی ئه‌سه‌د، بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه چڕتركردووه‌ته‌وه.