سوپای سووریا له باشووری عه‌فرین ده‌كه‌وێته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له كاتێكدا سوپای میللی سه‌ر به رژێمی سووریا له ناوچه‌كانی عه‌فرین كشانه‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌روبه‌ری شاری عه‌فرین كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌و پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی درووستكردووه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/3/2018 رایگه‌یاندووه: "ئامانجی سوپای سووریا له درووستكردنی پێشتێنه ئه‌منییه‌كه‌ی باشووری شاری عه‌فرین، بۆ پاراستنی شاره‌كانی نوبل و زه‌هرایه كه ده‌كه‌ونه باشووری عه‌فرین".
ئێستا شه‌ڕ گه‌یشتووه‌ته نزیكی عه‌فرین و به‌گوێره‌ی لێدوانی برووسك حه‌سه‌كه، گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له عه‌فرین، سوپای توركیا و میلیشیاكانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له عه‌فرینه‌وه دوورن، به‌ڵام ئه‌وان شاره‌كه جێناهێڵن و قۆناغێكی نوێی به‌رگریی ده‌ستپێده‌كه‌ن.
ماوه‌ی 53 رۆژه سوپای توركیا هێرشیكردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین و تا ئێستا زیاتر له 230 هاووڵاتی سڤیل، به‌هۆی بۆردوومان و بۆمبابارانی فڕۆكه‌كانی توركیاوه شه‌هید بوون و له كوردستان و وڵاتانی دیكه‌ی جیهانیش، خۆپیشاندان دژی هێرشه‌كانی توركیا ده‌ستیپێكردووه‌و له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی له عه‌فرین هۆشداریی ده‌ده‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.