ئانچیلۆتی: من هێشتا گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ بایرن میونشن ماوه
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی لە نوێترین دەرکەوتنیدا باس لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات و ئەم پۆستەش رەت ناکاتەوە، بەڵام داوا لە بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی هەیە کە تا ئەو کاتەی بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت چاوەرێ بکەن.
كارلۆ ئانچیلۆتی ده‌ڵێت: من لەگەل ئەندامێکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا سەبارەت راهێنەرایەتی قسەم کردووە، بەڵام تا ئەم کاتە دیار نییە چ بریارێک دەدرێت و کاتیشی دەوێت بۆ ئەوەی بریاری کۆتایی ئاشکرا بکەین، هەموو کەسێک ئارەزووی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هەیە و بێگومان منیش ئەم ئارەزوویەم لە ناخدا هەیە.
ئانچیلۆتی گوتیشی: پێویستە بەرپرسانی تۆپی پێ وڵاتەکەم چاوەرێ بکەن، چونکە بە فەرمی گرێبەستم لەگەڵ بایرن میونشن هەیە و ئەوانیش کاتێکی باشیان لەبەردەستە و دەتوانن چاوەرێم بکەن، من هێشتا گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ بایرن هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و ده‌ركراوم، لەو بروایەشدام (دی بیاجیۆ)ش كه ئێستا راهێنه‌ری كاتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیایه کەسێکی باش بێت بۆ ئەوان.
ئانچیلۆتی گوتیشی: من رۆژانە سه‌یری یاری جیاواز دەکەم و هەست پێناکەم کە گۆرانکاری نوێ لە جیهانی تۆپی پێدا لەم ماوەیە درووست بوو بێت، دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە بیرم لەوە کردۆتەوە لە دوای راهێنەرایەتی ئازۆری بە یەکجاری واز لە پیشەکەم بهێنم...
ئانچیلۆتی ته‌مه‌ن 58 ساڵ، وه‌ك یاریزان له یانه‌ی ئه‌یسی میلان بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن دا، دواتر یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌ری وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له ماوه‌ی 1992 تا 1995 ده‌ستپێكرد، پاشان ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كانی، ریجینا، پارما، یوڤێنتۆس، میلان، پاریس سانجێرمان، چێڵسی و ریال مه‌دریدی وه‌رگرتووه، پاشان له هاوینی 2016 ئه‌ركی راھێنانی یانه‌ی بایرن میونشنی له ئه‌ستۆ گرت، به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی له كۆتاییه‌كانی 2017 ده‌ركرا و یۆپ هاینكس شوێنه‌كه‌ی پڕ كرده‌وه، به‌ڵام بایرن میونشن تا ئێستا سه‌رجه‌م مووچه و شایسته داراییه‌كانی ده‌داته ئانچیلۆتی تا ئه‌وكاته‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.