"ئهنجوومهنی پارێزگای كهركووك دۆسیه لهسهر خوڵقێنهرانی 16ـی ئۆكتۆبهر دهكاتهوه"
K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ یهكشهممه 18/3/2018 ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە ھەولێرەوە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر تاوتوێ دەكات.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بە ئامادەبوونی سەرۆك و لیستەكانی نێو ئەنجوومەن، لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر كۆبوونەوەیەكی تایبەت سەبارەت بە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو ببەستێت.
بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەنجوومەنەكە بە نیازە سكاڵای یاسایی تۆمار بكات و ھەموو ئەو كەسانەی دەستیان لە رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر ھەبووە، رووبەڕووی دادگایان بكاتەوە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆش لەو چوارچێوەیەدایە و ئەنجوومەنەكە دەخوازێت ئامادەكاری بۆ ئەو دۆسیەیە بكات و زانیارییەكان كۆبكاتەوە.
لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە ھاوكاری باڵێكی نێو لایەنێكی نێوخۆیی كوردستان ھێرشیان كردە سەر كەركووك و پێشمەرگە پاشەكشەی پێكرا و ئێستاش شارەكە لە دۆخێكی نائارام و ئاڵۆزدایە.ش