ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له عه‌فرین روویدا
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاند، له شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای توركی، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه 11 كه‌س كوژراون و 4 له كوژراوه‌كان چه‌كداری میلیشیاكانی سووریا‌ن كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، 7 كه‌سی سڤیلیش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه كوژراون.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی فه‌رمی توركیا رایگه‌یاندووه، ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی پشكنینی باڵه‌خانه‌یه‌كی 4 نهۆمی له شاری عه‌فرین روویداوه‌و جگه له زیانی گیانی، زیانی ماڵی به‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌كه‌یش كه‌وتووه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 18/3/2018 سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا، شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستانیان داگیر كرد، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 58 رۆژ هێزه‌كانی یه‌په‌گه به‌رگریی توندیان له هێرشه‌كانی سه‌ر شاره‌كه كرد.