هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا 70 ئه‌فسه‌رى سوپايان ده‌ستگير كرد
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى (سى ئێن ئێن – تورك)، بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (29ى ئازار/ مارسى 2018)، هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا (70) ئه‌فسه‌رى سوپايان ده‌ستگيركردووه. ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييان به فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه ده‌ستگيركراوون.
به گوێره‌ى زانيارى كه‌ناڵه‌كه، هێزه ئه‌منييه‌كان، له (38) هه‌رێمى توركيا، هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگيركردنى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌يان ئه‌نجامداوه.
پۆليسى توركيا، رايگه‌ياندووه، ده‌ستگيركردنى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له‌سه‌ر بنه‌ماى شاهێديدانى ئه‌و سه‌ربازانه هاتووه، كه پێشتر به هۆى به‌شدارييان له كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى توركيا ده‌ستگيركرابوون.
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، كه‌سايه‌تييه‌كى ئاينى توركيايه، ئێستا له ويلايه‌تى په‌نسلڤانياى ئه‌مريكا ده‌ژيت. رابه‌رايه‌تى رێكخراوێكى ئاينى و خێرخوازى به ناوى (جه‌ماعه‌ت) ده‌كات. له لايه‌ن سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه‌وه، به پلانداڕێژه‌رى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مموزى 2016 تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
نووسينگه‌ى مافى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياندووه، دواى شكستهێنانى كوده‌تاكه‌ى (15ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2016)، ده‌سه‌ڵاتدارانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا به سه‌رۆكايه‌تى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان (160) هه‌زار كه‌سيان ده‌ستگيركردووه. ژماره‌يه‌كى هاوشێوه‌شيان له كاره‌كانيان و بواره‌كانى راژه‌ى حكومى ده‌ركردووه.
ئ.ر