به ڤیدیۆ... شه‌ڕه‌كه‌ی بێنزێما و به‌یل له‌سه‌ر لێدانی پێناڵتی ئاشكرا بوو
دوای كۆتایی هاتنی بردنه‌وه‌كه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له لاس پاڵماس، مشتومڕێكی نێوان بێنزێما و به‌یل له‌سه‌ر لێدانی پێناڵتی كه‌وته به‌ر زوومی كامیراكان.
یانه‌ی ریال مه‌درید له‌و یارییه‌دا به 3 گۆڵی خاوێن سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانیش له لایه‌ن كه‌ریم بێنزێما و گاریس به‌یل تۆمار كران، كه تێیدا دوو گۆڵیان له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی تۆمار كران.
شه‌ڕ و مشتومڕه‌كه له خوله‌كی 39 ده‌ستیپێكرد، كاتێك ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید هه‌ژمار كرد، راسته‌وخۆ بێنزێما ده‌ستی به‌سه‌ر تۆپه‌كه‌دا گرت، به‌ڵام به‌یل هه‌وڵی دا تۆپه‌كه‌ی له چنگی ده‌ربێنێت و خۆی لێدانه پێناڵتییه‌كه جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام بێنزێما رێگری لێ‌كرد و به‌یلیش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له دواوه ده‌ست بۆ بێنزێما ده‌وه‌شێنێت و پاڵی ده‌دات.