توركيا: پێويسته فه‌ره‌نسا له نێوان ئێمه و يه‌په‌گه يه‌كێكمان هه‌ڵبژێرێت
K24 – هه‌ولێر:
توركيا رايگه‌ياند، پێويسته فه‌ره‌نسا له نێوان توركيا و هێزه‌كانى يه‌په‌گه يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت. سووربوونى خۆيشى له‌سه‌ر داواى چۆڵكردنى منبج له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه دووپاتكرده‌وه.
له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا، گرژى له په‌يوه‌نديى نێوان پاريس و ئه‌نقه‌ره درووست بووه. به هۆى ئه‌و ره‌خنانه‌ى فه‌ره‌نسا له هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين ئاراسته‌ى ئه‌نقه‌ره‌يان ده‌كات.
رۆژى (30ى ئازار/ مارسى 2018)، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێل ماكرۆن، له كۆشكى ئه‌ليزێ، له‌گه‌ڵ شاندێكى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) كۆبوويه‌وه. تێيدا ماكرۆن پشتيوانى خۆى بۆ مانه‌وه‌ى يه‌په‌گه ده‌ربڕى و شانده‌كه‌ى دڵنيا كرده‌وه، كه فه‌ره‌نسا هاوكارى ره‌وانه‌ى باكوورى سووريا ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه بووه هۆى نيگه‌رانى و توڕه‌بوونى توركيا له سياسه‌تى فه‌ره‌نسا.
وه‌زيرى توركى بۆ كاروبارى يه‌كێتى ئه‌وروپا، عومه‌ر چه‌ليك، له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (رۆيته‌رز) رايگه‌ياند، "به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، پێويسته هاوپه‌يمانه‌كانمان ريزى توركيا هه‌ڵبژێرن، نه‌ك يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل".
گوتيشى: "ده‌مانه‌وێت دووپاتى بكه‌ينه‌وه، ئێمه ناخوازين فه‌ره‌نسا هيچ شتێك بكات بۆ هاندانى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى(په‌يه‌ده) و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) ".
فه‌ره‌نسا پێشتر رايگه‌ياندبوو، پاريس ئاماده‌يه، نێوه‌ندگيرى له نێوان توركيا و يه‌په‌گه بكات، به‌ڵام ئه‌و وه‌زيره توركه ره‌تيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى رازى بێت، فه‌ره‌نسا هيچ رۆڵێكى نێوه‌ندگيرى بگێڕێت.
ئه‌وه‌شى گوت: "پێويسته فه‌ره‌نسا د‌رك به‌وه بكات، يه‌په‌گه و په‌يه‌ده هه‌ر درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه)ن، كه له لايه‌ن توركيا و ئه‌وروپاوه وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريستى ده‌ناسرێت".
چه‌ليك گوتيشى: "هه‌رجۆره هاوكاريكردنێكى يه‌په‌گه و په‌يه‌ده، له لايه‌ن توركياوه وه‌ك هاوكاريكردنى تيرۆر هه‌ژمار ده‌كرێت".
فه‌ره‌نسا هاوشێوه‌ى ئه‌مريكا، چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى و مه‌شق و راهێنانى پێشكه‌ش به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كردووه، له ميانى شه‌ڕى داعشدا و ده‌يان ئه‌ندامى هێزه تايبه‌ته‌كانى فه‌ره‌نسا گه‌يشتوونه‌ته ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى يه‌په‌گه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مايه‌ى نيگه‌رانى و ناڕه‌زايه‌تى توركيا.
هه‌فته‌ى رابردوو، ئه‌ندامێكى په‌يه‌ده، رايگه‌ياند، "سه‌رۆك ماكرۆن به‌ڵێنى داوه كۆمه‌ك و هاوكارى و هێزى زياتر ره‌وانه‌ى سووريا بكات و فشاريش درووست بكات له پێناو هێنانه پێشه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى سياسى".
سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا، هه‌واڵى ناردنى هێزى زياترى، پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌يه‌ك له سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، "فه‌ره‌نسا ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى خۆى پته‌وتر ده‌كات، له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانى ئێستاى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش".
هاوكات، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، پاريس "نيگه‌رانه" له هێرش و ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كانى توركيا له ناوچه‌ى عه‌فرين.
ئه‌نييس ڤۆن دێر مول، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "پێشينه‌ى جێى بايه‌خى ئێمه، له‌ناوبردنى داعشه".
له (18ى ئازار/ مارسى 2018)، دواى 58 رۆژ له شه‌ڕ و به‌ره‌نگارى، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، رايانگه‌ياند، له پێناو پاراستنى گيانى هاووڵاتيان ناچار بوون، عه‌فرين به‌جێبهێڵن و به‌و جۆره سوپاى توركيا و هه‌زاران چه‌كدارى ميليشياى هاوپه‌يمانى توركيا چوونه عه‌فرين و شه‌پۆلێكى وێرانكارى و تاڵان و سڕينه‌وه‌ى مۆركى كورديى رووبه‌ڕووى شاره‌كه بوويه‌وه.
دواى داگيركردنى عه‌فرين، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى داگيركردنى منبج و ته‌ل ره‌فعه‌ت و كوبانێ و ته‌نانه‌ت شنگاليش له عێراق ده‌كات.
هێزه ئه‌مريكايى و فه‌ره‌نساييه‌كان له منبجن و توركياش داوا ده‌كات ئه‌مريكا له منبج بكشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هێرشى ئاسمانى و زه‌مينى بكاته سه‌ر و له ژێر كۆنترۆڵى يه‌په‌گه ده‌رى بهێنێت.
چه‌ليك، رايگه‌ياند، به لۆدريانم وتووه، "دانانى يه‌په‌گه و په‌يه‌ده له ژێر چه‌ترێكى ديكه‌دا، كێشه‌ى توركيا چاره‌سه‌ر ناكات. پێويسته يه‌و هێزانه له منبج نه‌مێنن".
ئه‌و وه‌زيره توركييه داواشى له فه‌ره‌نسا و يه‌كێتى ئه‌وروپا كرد، له‌و ناوچانه‌ى توركيا داگيرى كردووه، كۆمه‌ڵگه‌ى نيشته‌جێبوون درووست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى توركيا ژماره‌يه‌ك له ئاواره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه سووريا و له‌و ناوچانه نيشته‌جێيان بكات.
توركيا به ئاشكرا رايگه‌ياندووه، له به‌رنامه‌يدايه 350 هه‌زار په‌نابه‌رى عه‌ره‌بى سووريا، كه ئێستا له كه‌مپه‌كانى توركيان، بگوازێته‌وه بۆ سنوورى شارى عه‌فرين و له‌وێ نيشته‌جێيان بكات، به‌و پێيه‌ى توركيا پێى وايه عه‌فرين شارێكى عه‌ره‌بييه و چه‌ندين جار رايگه‌ياندووه، كورد له عه‌فرين كه‌مينه‌يه و نابێت ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتيان به‌ده‌سته‌وه بێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر