"توركیا له عه‌فرین نامێنێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌كر بوزداغ، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند: "مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له ناوچه‌كانی عه‌فرین هه‌میشه‌یی نییه و ئێمه داگیركه‌ر نیین، به‌ڵكو دانیشتوانی عه‌فرین ئه‌نجوومه‌نێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كانیان پێكده‌هێنن".
بوزداغ پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حكومه‌تی توركیا كه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 9/4/2018 له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد‌و گووتی: "سوپای توركیا داگیركه‌ر نییه و بۆ هه‌میشه له ناوچه‌كه نامێنێته‌وه و ته‌نها بۆ پاراستنی سنووره‌كانمان هاتووین".
گوته‌بیژه‌كه‌ی حكومه‌تی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وه‌ك چۆن له ئۆپراسیۆ نی "قه‌ڵغانی فورات" ناوچه‌كان درانه‌وه ده‌ست ئه‌نجوومه‌نی ناوچه‌یی و هاوكاری كران، له عه‌فرینیش ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست ئه‌نجوومه‌نێكی پێكهاتوو له خه‌ڵكی ناوچه‌كه".
سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕیان بۆ ئه‌نقه‌ره كرد، رۆژی 2/1/2018 به‌ناوی ئۆپرسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین ده‌ستپێكرد و ماوه‌ی دوو مانگ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه، به‌ڵام رۆژی 18/3/2018 شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ریان داگیر كرد.