ئه‌ردۆغان: خۆمان ده‌زانين كه‌ى عه‌فرين راده‌ستى خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، وه‌ڵامى لێدوانێكى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤى دايه‌وه و رايگه‌ياند، "توركيا خۆى بڕيارده‌دات، كه‌ى عه‌فرين راده‌ستى خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، پێشتر رايگه‌ياندبوو، "پێويسته توركيا عه‌فرين راده‌ستى حكومه‌تى سووريا بكاته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سه‌رۆكى توركيا له وه‌ڵامى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيادا گوتى: "ئه‌و هه‌ڵوێسته زۆر هه‌ڵه‌يه. ئێمه خۆمان ده‌زانين كه‌ى عه‌فرين ده‌گێڕينه‌وه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى".
گوتيشى: "پێويسته يه‌كه‌مجار باس له راده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه بكرێت، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى وڵاتانى بيانين. ئه‌و قسه‌يه‌ش كه ده‌وترێت، رژێم خۆى ئه‌و ناوچانه‌ى پێداوون، ره‌تكراوه‌يه لاى ئێمه".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، نوره‌دين جانيكلى، رايگه‌ياند، توركيا عه‌فرين راده‌ستى حكومه‌تێكى هه‌ڵبژێردراو له سووريا ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى مه‌ترسيى تيرۆر له ناوچه‌كه نه‌ما.
هه‌روه‌ها گوتى: "مه‌ترسى تيرۆر له عه‌فرين كۆتايى نه‌هاتووه و ئێمه به‌رده‌وامين له هه‌وڵه‌كانمان بۆ بنه‌بڕكردنى".
سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، هێرشى زه‌مينى و ئاسمانيان بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكرد و دواى 58 رۆژ شه‌ڕ و به‌ره‌نگارى، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، ناچار بوون، بۆ به‌رگرتن له وێرانبوونى شاره‌كه، پاشه‌كشێ بكه‌ن و دواى داگيركردنيشى، عه‌فرين و ده‌وروبه‌رى رووبه‌ڕووى شاڵاوێكى وێرانكارى و تاڵانكردن بوونه‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر