وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى ئيدانه‌ى داگيركردنى عه‌فرينيان كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى له ريازى پايته‌ختى سعووديه كۆبوونه‌وه و ئيدانه‌ى داگيركردنى شارى عه‌فرينيان له لايه‌ن توركياوه كرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس، بڵاويكرده‌وه، له ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى ئاماده‌كارى بۆ كۆنگره‌ى لوتكه‌ى عه‌ره‌بى كه بڕياره له 29ى ئه‌م مانگه له ناوچه‌ى زه‌هرانى سعووديه به‌ڕێوه‌بچێت، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌ب، هێرش و داگيركارى توركيايان بۆ سه‌ر خاكى سووريا ئيدانه كرد.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌كه، داگيركارييه‌كانى توركيا، هه‌وڵه‌كانى به‌ديهێنانى چاره‌سه‌رى ئاشتيانه له سووريا له‌ناو ده‌بات.
هاوكات ئه‌و وه‌زيره عه‌ره‌بييانه، ده‌ستتێوه‌ردانى كۆمارى ئيسلامى ئێرانيان له سووريا و هێرشى كيميايى سوپاى ئه‌سه‌ديان بۆ سه‌ر ناوچه‌ى (دوما) له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات ئيدانه كرد.
سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستينش، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌ب، جه‌ختيان له‌سه‌ر ناڕه‌وايى بڕيارى ئيداره‌ى ئه‌مريكا بۆ ناساندنى (قودس/ ئۆرشه‌ليم) وه‌ك پايته‌ختى ئيسرائيل كرده‌وه.
ئاماژه‌شيان بۆ ئه‌وه كرد، بڕياره‌كه‌ى ئه‌مريكا پێشێلكارييه‌كانى مه‌ترسيدارى ياساى نێوده‌وڵه‌تى و بڕياره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش و كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر