كۆشكى سپى: تره‌مپ هێشتا بڕيارى نه‌داوه
K24 – هه‌ولێر:
تره‌مپ كۆتايى به كۆبوونه‌وه‌ى تيمى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا هێنا، بێ ئه‌وه‌ى هيچ بڕيارێك ده‌ربكات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز، له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له كۆشكى سپى بڵاويكرده‌وه، تره‌مپ كۆتايى به كۆبوونه‌وه‌ى تيمى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا هێناوه، بێ ئه‌وه‌ى بگاته هيچ بڕيارێك له باره‌ى هێرشكردنه سه‌ر سووريا.
كۆشكى سپى، دووپاتيكردووه‌ته‌وه، ئيداره‌ى تره‌مپ، هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ تاوتوێكردنى زانيارييه هه‌واڵگرييه‌كان و راوێژكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى له باره‌ى سوورياوه.
بڕياره له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، تره‌مپ، په‌يوه‌ندى به سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، تێريزا مه‌ى بكات.
پێشتر تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى بۆردومانكردنى سوورياى به مووشه‌كى نوێى باليستى كردبوو.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر