سه‌عدى پيره: ئه‌وه‌ى بانگه‌شه بۆ لايه‌نێكى ديكه بكات له يه‌كێتى ده‌رده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەوانەی لە ناو یەکێتيدا بن و بانگەشە بۆ لایەنێکی دیکە بکەن دەردەکرێن".
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاشکراشیکرد، کە "لیژنەیەکی سێ کەسی بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە پێکهێنراوە، كه يه‌كێتين و بانگەشە بۆ لیستێکی دیکە دەکەن".
لە بارەی دەستلەکارکێشانەوەی لەتیف شێخ عومەر، لێپرسراوى مەڵبەندی (1)ى رێكخستنى سلێمانی یەکێتيی نيشتمانى كوردستان، سەعدی پیرە رایگەیاند، لەتیف شێخ عومەر لەسەر داوای خۆی دەستی لە پۆستی لێپرسراوى مەڵبەند کێشاوەتەوە و وەکو ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی درێژە بەکارەکانی ده‌دات.
پێشتر مه‌لا به‌ختيار، لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به به‌شى كورديى راديۆى (ده‌نگى ئه‌مريكا)ى راگه‌ياندبوو، ئه‌و يه‌كێتيانه‌ى بانگه‌شه بۆ لايه‌نێكى ديكه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له مه‌كته‌بى سياسى بن، ئه‌وا؛ له كۆنگره بڕيار له چاره‌نووسيان ده‌درێت و ئه‌گه‌ر له خوار ئاستى مه‌كته‌بى سياسيى بن، ئه‌وا؛ ده‌رده‌كرێن.
سه‌عدى پيره له باره‌ى ليژنه سێ كه‌سييه‌كه‌وه ئاشكرايكرد، ليژنه‌كه پێكهاتووه له (ئه‌رسه‌لان بايز، عومه‌ر فه‌تاح، قادر حه‌مه‌جان).
گوتيشى: "ئه‌و سێ كه‌سه بۆيه دياركراوون، چونكه دوانيان ماوه‌يه‌كى زۆر به‌رپرسى مه‌كته‌بى رێكخستن بوونه و شاره‌زان و سێيه‌ميشيان كه قادر حه‌مه‌جانه، ماوه‌يه‌كى زۆر به‌رپرسى ده‌زگاى ئه‌منى و ئاسايشى يه‌كێتى بووه".
ئ.ر