توركیا مافی په‌رله‌مانتاریی له عوسمان بایده‌میر ده‌سێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/4/2018 داداگایه‌كی توركیا بڕیاریدا مافی په‌رله‌مانتاری له دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی دیمكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" بسه‌نرێته‌وه و تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ "په‌كه‌كه دراوه‌ته پاڵیان كه توركیا به "تیرۆر" ناوی ده‌بات.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگاكه‌ی توركیا، هه‌ر یه‌كه له عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاری شاری "ر‌ها" و سه‌لما ئه‌رماك په‌رله‌مانتاری هه‌كاری "جوله‌مێرگ" ده‌سه‌نرێته‌وه.
دوای ئه‌و بڕیاره ژماره‌ی كورسییه‌كانیهه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا له 50 كورسییه‌وه بۆ 48 كورسی كه‌مده‌بێته‌وه.
له ماوه رابردوودا توركیا به پاساو و بیانووی جۆراوجۆر، مافی په‌رله‌مانتاری له 11 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌ندووه‌ته‌وه‌و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و 7 په‌رله‌مانتاری دیكه‌یان خستووه‌ته زیندانه‌وه.