له ژێر ئاڵاى ئۆپۆزیسیۆنی سووريا ئيداره‌يه‌كى نوێ بۆ جندرێس پێكهێنرا
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى (ده‌يلى سه‌باح)ـى توركى له رێى سايتهكهيهوه بڵاويكرده‌وه، له شارۆچكه‌ى جندرێسى سه‌ر به عه‌فرين، ئۆپۆزیسیۆنی سووريا ئه‌نجوومه‌نێكى ئيدارييان دامه‌زراند.
سايته‌كه ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه دوێنێ پێنجشه‌ممه (20ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018)، دواى مانگێك له داگيركردنى عه‌فرين له لايه‌ن سوپاى توركياوه راگه‌يه‌ندراوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، سوبحى رزق، كراوه‌ته سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه و چوار له ئه‌ندامانى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه عه‌ره‌بن و ئه‌وانى ديكه كوردن.
سوبحى رزق، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه رايگه‌ياندووه، ئامانجمان پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى ئه‌منييه و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و دابينكردنى پێداويستييه‌كانى هاووڵاتيان ده‌ده‌ين.
دواى داگيركردنى سنوورى كانتۆنى عه‌فرين له لايه‌ن سوپاى توركيا و ميليشيا توندڕه‌وه هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه، سوپاى توركيا و به‌رهه‌ڵستكاره‌كان سه‌رقاڵى دامه‌زراندنى ئيداره‌ى ناوچه‌كه‌ن و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا، رۆژى (12ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2018)، ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى عه‌فرينيان به به‌شدارى عه‌ره‌ب و توركمان ده‌ستنيشان كرد.
ا. م