سامانى ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان له یه‌ك رۆژدا 12 ملیار زیادیكرد
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، رۆژێكی مێژوویی بووه له جیهانی سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌و پێیه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان له یه‌ك رۆژدا 12 ملیار دۆلار چووه‌ته سه‌ر سامانه‌كه‌ی.
به‌و پێیه‌ش هه‌ر كاتژمێرێك 500 ملیۆن دۆلار و هه‌ر خووله‌كێكیش 8 مليؤن و 333 هه‌زار دۆلار، هه‌ر چركه‌یه‌كیش 139 هه‌زار دۆلاری قازانج كردووه.
جيف بیزۆس، دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن، كه گه‌وره‌ترین پێگه‌ی كڕین و فرۆشتنی ئه‌لیكترۆنییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، پێشتر به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان ده‌ستنیشان كراوه و به گوێره‌ی ئاژانسی بلوومبێرگ، سامانه‌كه‌ی له ساڵی رابردوو 80 ملیار دۆلار بووه.
هۆكاری ئه‌و قازانجه زۆر و له راده‌به‌ده‌ره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پشكه‌كانی ئه‌مازۆن له بۆرسه‌ی نیویۆرك، كاتێك گه‌یشته 1614 دۆلار، به‌مه‌ش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا 12 ملیار دۆلار قازانجی كردووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه سامانه‌كه‌ی جێف بیزۆس، ته‌نها 100 ملیار دۆلار بووه، كه‌چی له‌ماوه‌ی كه‌متر له چوار مانگ، 34 ملیاری دیكه‌ی خستووه‌ته سه‌ر سامانه‌كه‌ی.
به‌و جۆره‌ش، رۆژانه له نزیكه‌ی 4 مانگی رابردوو، مانگانه 8 ملیار و 500 ملیۆنی قازانج كردووه، واتا رۆژانه 283 ملیۆن دۆلار، ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كه تا ئێستا له مێژوو تۆمار نه‌كراوه.
له ساڵی رابردوو ته‌نها 80 ملیار دۆلاری هه‌بوو، به‌ڵام سامانه‌كه‌ی ئێستا گه‌یشتووه‌ته 134 ملیار دۆلار.
سه‌رچاوه: العربية
ا. م