فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا له سووریا تێكشكا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌و وڵاته، له ئاسمانی سووریا تێكشكا و هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش گیانییان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنیكی رووسی، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكسی رووسیا بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كه له جۆری سوخۆی 30-SMـه و له دوای هه‌ڵفڕینی له بنكه‌ی ئاسمانی حیمه‌یمیم له پارێزگای لازقیه‌ی رۆژئاوای سووریا، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه، له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و ئاژانسه به پشتبه‌ستن به وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پێده‌چێت هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانی بووبێت و نه‌ك هۆكاری ده‌ره‌كی.
ا. م