تره‌مپ كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون ئاشكرا كرد
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئاشكرا كرد.
ئاژانسی هه‌واڵ رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرای كردووه، رۆژی 12ی حوزه‌یرانی داهاتوو، له وڵاتی سه‌نگاپووره، له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، كۆده‌بێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، له كاتی پێشوازیكردنی له سێ هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی، كه پێشتر له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه ده‌ستگیركرابوون، رایگه‌یاند، رۆژی 12ی حوزه‌یرانی داهاتوو، له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌و سێ هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه، پێشتر له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه ده‌ستگیركرابوون و له دوایین سه‌ردانی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ پیۆنگ یانگ، ئازادكران و به فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ی هێنایه‌وه بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی ئاندروز، له ویلایه‌تی ماریلاند.
تره‌مپ ئه‌وه‌شی بۆ رۆژنامه‌وانان روونكردووه‌ته‌وه، كه هه‌ردوولا له هه‌وڵده‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌نه ساتێكی مێژوویی بۆ ئاشتی جیهانی.
مایك پۆمپیۆ، كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، سی ئای ئه‌ی بووه و ئیستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه، به ئه‌ندازیاری رێكخستنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه داده‌نرێت و دوو رۆژ به‌ر له ئێستاش له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون له پیۆنگ یان كۆبووه‌ته‌وه.
ا. م