زێدان به‌بێ 5 ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ده‌كات
زینه‌دین زیدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له دژی سێلتا ڤیگۆ بڵاو كرده‌وه و كه بڕیاره له كاتژمێر 9:30ـی ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی بێرنابیۆ بكرێت، ئاماژه به دووخرانه‌وه‌ی 5 یاریزانی یانه‌كه‌ش كراوه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
ریال مه‌درید دواین مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سێلتا ڤیگۆ به‌بێ كریستیانۆ ئه‌نجام دا، هه‌رچه‌نده كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كریستیانۆ په‌یامێكی له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاو كردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: گه‌ڕامه‌وه بۆ مه‌شق و راهێنانه‌كان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به‌ڵام زێدان بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و 4 ئه‌ستێره‌ی دیكه‌شی دوورخستۆته‌وه كه پێكهاتوون له (سێرخیۆ رامۆس، دانی كارڤاخاڵ، دانی سیبایۆس و یۆرێنتی).
زیزۆ بۆ ئه‌م یارییه تواناكانی ئیسكۆی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بۆ شوێنی رامۆس و كارڤاخاڵ بانگهێشتی ناچۆ و ئه‌شره‌ف حه‌كیمی كردووه.
ریال مه‌درید دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی هۆی دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر ڤیاریال ده‌كات، پاشان له 26 مانگ له فایناڵی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی لیڤه‌رپوول ده‌بیته‌وه.