به فه‌رمی بوفۆن بڕیاری رۆیشتنی له یوڤێنتۆس دا
جیانلویجی بوفۆن گۆڵپارێزی ئیتاڵی به فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆی له یانه‌ی یوڤێنتۆس راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه رۆژی شه‌ممه داهاتوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی هیلاس ڤیرۆنا دوایین یاری خۆی به درێسی یوڤێنتۆس ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جیانلویجی بوفۆن گۆڵپارێزی یوڤێنتۆس له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرای كرد كه دوای 17 ساڵ به‌رگریكردن له درێسی یوڤی بڕیاری داوه له یانه‌كه‌ی جیا ببێته‌وه، ده‌شڵێت: هێشتا بڕیاری كۆتاییم له باره‌ی وازهێنانم له یاریكردن نه‌داوه، به‌ڵام له چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌موو شتێك یه‌كلایی ده‌كه‌مه‌وه.
جیانلویجی بوفۆن له ماوه‌ی 22 ساڵی یاریكردنی 24 ناسناوی جۆراوجۆری بردۆته‌وه كه تێیدا تاكه یاریزانه له مێژووی سێریا ئه‌ی 11 ناسناوی سكۆدیتۆی ئیتاڵیا بباته‌وه.