ئه‌فسه‌رێكی باكوور رایكرد بۆ باشوور
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی كۆریای باشوور، ئه‌فسه‌رێكی سوپای كۆریای باكوور كه كه‌سێكی سڤیلیشی له‌گه‌ڵ بووه به‌ره‌و كۆریای باشوور رایكردووه و له رێگه‌ی ده‌ریای زه‌رده‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19/5/2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی به ئاژانسی یۆنهاپی كۆریای باشووری رایگه‌یاندووه: "چاودێری به‌له‌مێكی بچووكیان كردووه له‌ناو ئاوه‌كانی باكووری باینیۆنگ كه دوورگه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووره ده‌ریاییه‌كانی هه‌ر دوو كۆریا. ده‌ركه‌وتووه ئه‌فسه‌رێكی كۆریای باكوور و كه‌سێكی سڤیلن و به‌ره‌و كۆریای باشوور هه‌ڵاتوون و به خواستی خۆیان رایانكردووه.
ئاژانسه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، هێزی پاراستنی كه‌ناراوه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كه و سڤیله‌كه‌ی یاوه‌ریدا كردووه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
له ساڵی 2008 تا ئێستا یه‌كه‌مجاره ئه‌فسه‌رێكی كۆریای باكوور به‌ره‌و باشوور راده‌كات. به‌گوێره‌ی ئاژانسی وای تی ئێنی كۆریای باشوور، له ساڵی 2000 تا ئێستا 14 كه‌س له كۆریای باكووره‌وه رایانكردووه‌ته وڵاته دراوسێكه‌یان.
راكردنی ئه‌م ئه‌فسه‌ره یه‌كه‌م رووداوه پاش ئه‌نجامدانی دیداری لوتكه‌ی نێوان هه‌ر دوو سه‌ركی كۆریا له مانگی نیسان/ ئه‌پرێلی رابردوو. هه‌رچه‌نده پێش چه‌ند مانگێكیش سه‌ربازێكی دیكه‌ی كۆریای باكوور په‌نای ھێنابووه به‌ر كۆریای باشوور.