بریتانیا ده‌كه‌وێته ناو گێژاوی تیرۆره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی بریتانیا هۆشداریی داوه كه له دوو ساڵی داهاتوودا وڵاته‌كه رووبه‌ڕووی "هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیداری تیرۆریستی" ده‌بێته‌وه‌و له ساڵانی دواتریش توندوتیژییه‌كان په‌ره‌ده‌سێنن.
ئاژانسه‌كانی ئاسایشی بریتانیا ده‌ڵێن: "ئاشكراكردنی ستراتیژییه‌تی بریتانیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ ده‌ستپێكردنی ھێرش بۆ سه‌ر وڵاته‌كه".
بڕیاریشه ساجد جاوید، وه‌زیری نوێی ناوخۆی بریتانیا رۆژی دووشه‌ممه 4/6/2018 كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو به ئامانجی ئاماده‌كاریی و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی رابگه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بریتانیا، پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كان له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا زۆر زیاتر ببن و پاشتر زۆرتریش ببن، هاوشانی ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانیش گه‌شه بكات".
هه‌واڵگریی بریتانیاش له‌باره‌ی ھێرشی تیرۆریستی هۆشداریی ده‌دات و له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن، له ئاستی جیهانیدا گرووپه تیرۆریستییه‌كان به هه‌موو پاشخانه‌كانیانه‌وه به‌رده‌وامن له گه‌شه‌سه‌ندن، میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌كنه‌لۆژیایان بۆ فراوانكردنی ئامانج و خواسته‌كانیان قۆستووه‌ته‌وه‌و به‌كاری ده‌هێنن.
له ماوه‌ی رابردوودا بریتانیا رووبه‌ڕووی هێرش و توندوتیژی زۆر بووه‌ته‌وه و له مانگی مارسی ساڵی 2017 وه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته 12 هێرشی تیرۆریستییان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه، 4 له‌و هێرشانه‌یش له لایه‌ن راستڕه‌وه توندڕه‌وه راستیسته‌كانه‌وه بووه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی شانشینی یه‌كگرتووش ئێستا سه‌رقاڵی سه‌دان ئۆپراسیۆنی نهێنییه بۆ رێگه‌گرتن له هێرشه تیرۆریستییه‌كان.