به فه‌رمی باشترین یاریزان و گۆڵپارێزی خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان كران
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به فه‌رمی باشترین یاریزان و گۆڵپارێزی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان راگه‌یاند كه تێیدا ده‌ستنیشان كردنی باشترینه‌كان به ده‌نگی راهێنه‌ر و كاپتن و رۆژنامه‌نووسه‌كان یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه.
باشترین یاریزان
بۆ ده‌ستنیشان كردنی باشترین یاریزانی خولی نایاب، (عومه‌ر بیبۆ) له یانه‌ى برایه‌تى، (عه‌لى عه‌زیز) له یانه‌ى ئارارات، (ئامانج ئه‌كره‌م) له یانه‌ى هه‌ندرێن و (دانا عوسمان) له یانه‌ى هه‌ولێر ململانێی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام دواجار عه‌لی عه‌زیز به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ به باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان كرا.
یه‌كه‌م: عه‌لى عه‌زیز ـ ئارارات به (38) ده‌نگ پله‌ى یه‌كه‌م
* (3) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان.
* (16) ده‌نگى راهێنه‌ره‌كان.
* (19) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
دووه‌م: دانا عوسمان ـ هه‌ولێر به (33) ده‌نگ پله‌ى دووه‌م
* (3) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان.
* (13) ده‌نگى راهێنه‌ره‌كان.
* (17) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
سێیه‌م: عومه‌ر بیبۆ ـ برایه‌تى به (24) ده‌نگ پله‌ى سێیه‌م
* (4) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان.
* (12) ده‌نگى راهێنه‌ره‌كان.
* (8) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
چواره‌م: ئامانج ئه‌كره‌م ـ هه‌ندرێن به (13) ده‌نگ پله‌ى چواره‌م
* (3) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان.
* (4) ده‌نگى راهێنه‌ره‌كان.
* (6) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
باشترین گۆڵپارێز
بۆ باشترین گۆڵپارێزی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب 3 گۆڵپارێز كێبڕكێیان ده‌كرد كه پێكهاتبوون له (هه‌ورامان رزگار) له یانه‌ى برایه‌تى، دیدار حامد له یانه‌ى هه‌ولێر و دلێر حاته‌م له یانه‌ى زێره‌ڤانى، دواجار به زۆرینه‌ی ده‌نگ دیدار حامید به باشترین گۆڵپارێزی ئه‌م وه‌رزه ده‌ستنیشان كرا.
یه‌كه‌م: دیدار حامد ـ هه‌ولێر به (45) ده‌نگ پله‌ى یه‌كه‌م
* (8) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان.
* (19) ده‌نگى راهێنه‌ره‌كان.
* (18) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
دووه‌م: دلێر حاته‌م ـ زێره‌ڤانى به (39) ده‌نگ پله‌ى دووه‌م
* (8) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان.
* (14) ده‌نگى راهێنه‌ره‌كان.
* (17) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
سێیه‌م: هه‌ورامان رزگار ـ برایه‌تى به (37) ده‌نگ پله‌ى سێیه‌م
* (10) ده‌نگى رۆژنامه‌نووسان.
* (12) ده‌نگى راهێنه‌ره‌كان.
* (15) ده‌نگى كاپتنه‌كان.
باشترین گۆڵكار
یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌رازیلی و یانه‌ی زێره‌ڤانی (تیاگۆ ئه‌دواردۆ ئامارال) به تۆماركردنی (12) گۆڵ، خه‌ڵاتی باشترین گۆڵكاری خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017/2018 وه‌رده‌گرێت.
له ده‌ستنیشان كردنی باشترینه‌كان، ته‌نیا پشت به سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی یارییه‌كان و 9 كاپتن و 9 راهێنه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب كوردستان به‌سترا بوو.