چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م ئه‌ستێره له مۆندیال ببێته ناوێكی گه‌وره و بدره‌وشێته‌وه
زنجیره‌ی دووه‌م.. كریستیان پاڤۆن
ئاماده‌كردنی: رابه‌ر میر رۆستایی
زۆرێك له ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ له‌ماوه‌ی جامی جیهانی دره‌وشاونه‌ته‌وه و بوونه‌ته ناوێكی نوێ له گۆڕه‌پانی یارییه‌كه، لوكاس پۆدۆڵسكی و تۆماس مۆله‌ر و خامێس رۆدریگێز نمونه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌نانه‌ن له دوایین پاڵه‌وانێتییه‌كان ئه‌ستێره‌ییه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه له‌كاتێكدا ته‌مه‌نیان له‌خوار 23 ساڵان بووه، دواتر ناووبانگییان له جیهانی تۆپی پێ ده‌ركردووه و نازناوی كوڕه زێڕینه‌كه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كانیان لێنراوه.
گه‌وهه‌رێكی دیكه‌ی تۆپی پێ كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له مۆندیالی 2018 بدره‌وشێته‌وه (كریستیان پاڤۆن)ـه
-كریستیان پاڤۆن كێیه؟
كریستیان داڤید پاڤۆن له 21ـی یه‌نایه‌ری ساڵی 1996 له كۆردوبای ئارجێنتینا له دایك بووه، ته‌مه‌نی 22 ساڵه، پاڤۆن به قاچ راست یاریی ده‌كات و ده‌توانێت وه‌كو یاریزانی باڵ و هێرشبه‌ری دووه‌م یاریی بكات و ئێستا له یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی ئارجێنتینی یاریی ده‌كات، پێشتر درێسی تیپه‌كانی كوردوبا و كۆلۆن سانتای ئارجێنتینایی پۆشیوه، پاڤۆن گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بۆكا تا ساڵی 2022ه‌وه و نرخی ئه‌م یاریزانه ئێستا له بازاڕی گواستنه‌وه ده‌گاته 20 ملیۆن یۆرۆ.
-كریستیان پاڤۆن له دوایین وه‌رزدا چی كردووه؟
باشترینی خولی ئارجێنتینا، كه‌متره له وه‌سفی پاڤۆن بۆ ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ بۆكاجۆنیۆز دوای ئه‌وه‌ی رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕا كه تیپه‌كه‌ی پارێزگاری له نازناوه‌كه بكات، ئه‌م یاریزانه جگه له تۆماركردنی 6 گۆڵ توانی 11 ئه‌سیست بكات كه هیچ یاریزانێك له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه نه‌یتوانی ئه‌م كاره بكات، هه‌روه‌ها 6 ئه‌سیستی له جامی لیبه‌رتادۆس كرد و له‌وێش پێشه‌نگی گرت، ئه‌مانه هه‌مووی له‌ماوه‌ی ته‌نیا 31 یاریدا.
-شێوازی یاریكردنی كریستیان پاڤۆن
پاڤۆن نایابه له یاریكردن وه‌كو باڵی راست، ده‌شتوانێت له باڵی چه‌پ یاریی بكات، به‌هۆی جوڵانه‌وه و كارامه‌ییه به‌رزه‌كه‌ی و راكردنه خێراكه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر تیپی ركابه‌ر دروست ده‌كات، توانایه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ری له‌رووی ئه‌سیست هه‌یه جگه له توانا جه‌ستییه‌كه‌ی كه هاوكارییه‌تی له پارێزگاریكردن له تۆپ به‌رامبه‌ر تیپی ركابه‌ر، قاچی به‌هێزه بۆ لێدانی تۆپ له دووره‌وه به ئاراسته‌ی گۆڵ، تاكه كێشه‌ی ئه‌م یاریزانه به‌هه‌ده‌رانی هه‌لی گۆڵكردنه به ئاسانه.
-پێشبینییه‌كانی مۆندیال
كریستیان پاڤۆن یاریزانی یه‌ده‌گه، به‌ڵام به‌هۆی هێز و توانا هونه‌رییه‌كه‌ی ده‌توانرێت پشتی پێ ببه‌ستێرێت و جیاوازی له یارییه‌كاندا دروست بكات، ئێستا هه‌ریه‌كه له ئانخێل دی ماریا و ماریا سالڤیۆ له باڵ یاریی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ پشتبه‌ستنی خۆرخێ سامپاولی به باڵه‌كان له پلانی 4-2-3-1 یان 4-3-3 كه یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هایتی به‌م پێكهاته‌یه ئه‌نجام دا.