"ئۆكرانیا ده‌یه‌وێت له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیال هێرش بكاته سه‌ر رووسیا"
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی نێوخۆی ئۆكرانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا به نیازن له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی مۆندیال هێرش بكه‌نه سه‌ر رووسیا، له‌به‌رامبه‌ردا ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته ئۆكرانیا.
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا له میانه‌ی پرێس كۆنفرانسێكدا كه له پێگه‌ی ئیندیپێندێنتی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه ھۆشداری ده‌داته ئۆکرانیا ئەگەر لەکاتی بەرێوەچوونی یارییەکانی مۆندیال ھێرش بکاتەسەر کریمیا، ده‌ره‌نجامی زۆر خراپی ده‌بێت.
ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا ده‌ڵێت: ئەگەر لەکاتی بەرێوەچوونی یارییەکانی مۆندیال ھێرش بکاتەسەر کریمیا،به‌توندی به‌ره‌نگاریان ده‌بینه‌وه، بۆیه ھیوادارم ھیچ کارێکی خراپ و دەستێوەرادن نەکرێت. ئەگەر رووبدات ئۆكرانیا ده‌كه‌وێته دۆخێكی خراپ.