"مێسی و هاوڕێیه‌كانی به كۆمه‌ڵێك كێشه گه‌یشتنه رووسیا"
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو شاندی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی 2018 گه‌یشتنه رووسیا و یه‌كه‌مین شه‌ویان له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان تێپه‌ڕ كرد.
رۆژنامه‌ی ئۆلێ ئارجێنتینا له نوێترین چاپی دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی و هاوڕێیه‌كانی به نیگه‌رانییه‌وه و به‌بێ ئه‌نجمدانی یاری دۆستانه به‌ره‌و مۆسكۆ به‌ڕێككه‌وتوون.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یارییه دۆستانه‌كه‌ی نێوان ئارجێنتینا و ئیسرائیل و دوورخرانه‌وه‌ی مانوێل ئێنزینی به‌هۆی پێكهاته‌وه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆیان نیگه‌ران كردووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌هۆی ئه‌نجام نه‌دانی یاریی دۆستانه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌ی لانزینی درووست بووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی میزاجی و ده‌روونی یاریزانه‌كان كردووه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له مۆندیال 2018 كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م و شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی كرواتیا، ئایسله‌ندا و نێجیریا یاری ده‌كات.
یه‌كه‌مین یاری تانگۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا ده‌بێت كه بڕیاره یارییه‌كه له كاتژمێر 4:00ـی ئێواره بكرێت.