پشیلەیەکی نابیست پێشبینی بۆ ئەنجامی یارییەکانی مۆندیالی 2018 دەکات

لە ئێستاوە پێشبینییەکی خۆی بۆ ئەنجامی یارییەکی مۆندیال ئاشکراکرد

گەرچی پشیلەیەکی نابیستە، بەڵام پێدەچێت ئەم هاوینە بازاڕی گەرم بێت و زۆر بەناوبانگ بێت، چونکە پێشبینی بۆ ئەنجامی یارییەکانی مۆندیالی 2018 دەکات و دەیەوێت شوێنی ئەختبوتی پۆل بگرێتەوە.
پشیلەی ئەخیل لە مۆزەخانەی هارمیتاگ لە سان پیتەرسبۆرگ هاوشێوەی یاریزانانی هەڵبژاردەکان ئامادەکاریی بۆ مۆندیال دەکات، ئەو رۆژانە راهێنانی تایبەتی هەیە، بەڵام یاریزانەکان ئامادەکاریی بۆ یاریکردن و گۆڵکردن دەکەن، کەچی ئەم پشیلە سپییە چاو شینە ئامادەکاریی بۆ پێشبینیکردن بۆ ئەنجامی یارییەکانی مۆندیالی رووسیا دەکات.
ئەخیل لە نێو دەیان پشیلەی دیکەی مۆزەخانەکەی دەستنیشانکراوە بۆ ئەوەی ببێتە میراتگری ئەختبوتی پۆل کە بۆیەکەمجار لە مۆندیالی 2010 بە پێشبینییە دروستەکانی پێشبینیکردنی ئاژەڵانی بۆ یارییەکانی مۆندیال کردە مۆدێل.

ئانا کۆندراتیێڤا، پزیشکی ڤێتێرنەری لە مۆزەخانەی هێرمیتاگ لەبارەی ئەخیلەوە دەڵێت 'ئەم پشیلەیە جگە لەوەی سپییە و چاوی شینە لە هەمان کاتدا نابیستیشە، ئەمەش سیفاتێکی باشە بۆی، چونکە لەبەر ئەوەی ناتوانێت هیچ ببیستێت گوێ لە دڵی دەگرێت، هەروەها کاتێک هاندەران و خەڵک لە دەوری کۆدەبنەوە گوێی لە هیچ نابێت، ئەمەش یارمەتی دەدات بە ئارامی بڕیارەکانی بدات؛'.

ساڵی رابردوو ئەخیل پێشبینی بۆ ئەنجامی یارییەکانی جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٧س کرد و زۆربەی پێشبینییەکانی دروستبوون، بۆیە بۆ کاری خێرخوازیی بەکار دەهێنرێت و بووەتە کاری خێرخوازیی.
پێش هەر یارییەکی مۆندیالی رووسیا دوو قاپ لەگەڵ ئاڵای هەردوو هەڵبژاردەی بۆ دادەنرێت، سەرەتا بۆ خواردنی ناو هەر یەکێک لە قاپەکان بچێت، ئەوا ئەو هەڵبژاردەیەی وەکو پێشبینی بۆ سەرکەوتن بۆ هەژمار دەکرێت، لە یەکەم پێشبینیشیدا ئەخیل پێشبینی دەکات لە یاریی کردنەوەی مۆندیال رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو سعوودیە لە رووسیای میواندار بباتەوە.