ئه‌و 5 كاره‌ساته‌ی له مێژووی مۆندیال ڕوویداوه
له مێژووی مۆندیال 5 گه‌وره‌ترین ئه‌نجام روویداوه كه زه‌حمه‌ته له‌بیر بكرێن، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هه‌ر مۆندیالێكیش ئه‌و شكسته گه‌ورانه دێنه‌وه یاد كه به‌رۆكی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی گرتووه.
یه‌كه‌م: گه‌وره‌ترین شكست له مێژووی مۆندیال (10 ـ 1)
هیچ شكستێك هێنده‌ی ئه‌و دۆڕانه گه‌وره‌نه‌بوو كه به‌رۆكی هه‌ڵبژارده‌ی سلڤادۆری كرد كه له مۆندیالی 1982 كاتێك به ئه‌نجامی (10 ـ 1) به هه‌نگاریا دۆڕا.
دووه‌م: جارێكی دیكه هه‌نگاریا (9 ـ 0)
هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا له مۆندیالی 1954 سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر كۆریای باشووردا تۆمار كرد، كاتێك به 9 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له مۆندیالی 1974 هه‌ڵبژارده‌ی كۆماری كۆنگۆ به هه‌مان ئه‌نجام به یوگسلافیای پێشوو دۆڕا.
سێیه‌م: كاره‌ساته‌كه‌ی سعوودیه (8 ـ 0)
هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه له مۆندیالی 2002 تووشی شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌بوو كاتێك به 8 گۆڵی بێوه‌ڵام به ئه‌ڵمانیا دۆڕا، پێشتر هه‌مان ئه‌نجام له مۆندیالی 1950 روویداوه كاتێك بۆلیڤییا به هه‌مان ئه‌نجام به ئۆورگوای دۆڕا و له مۆندیالی 1938 كوبا به هه‌مان سیناریۆ به سوید دۆڕا بوو.
چواره‌م: (7 ـ 0) دووجار روویداوه
یه‌كه‌مین هه‌ڵبژارده كه به ئه‌نجامی 7 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا بێت، هه‌ڵبژارده‌ی سكوتله‌ندا بوو به‌رامبه‌ر ئۆروگوای له مۆندیالی 1954، دوای تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه، هه‌ڵبژارده‌ی هایتی بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری له مۆندیال كرد له قۆناخی یه‌كه‌م به 7 گۆڵی خاوێن به پۆڵه‌ندا دۆڕا.
كاره‌ساته شۆكه‌كه‌ی به‌رازیل (7 ـ 1).
زه‌حمه‌ته به درێژایی مێژوو هیچ كه‌سێك شكسته ئابڕوبه‌ره‌كه‌ی به‌رازیلی له مۆندیالی 2014 به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا له‌بیر بكات، به‌وپێیه‌ی به‌رازیلی میواندار له نێو یاریگه‌ی خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی 7 جار به‌رامبه‌ر مانشافته‌كانی ئه‌ڵمانیا توڕه‌كه‌ی هه‌ژێندرا.
به هه‌مان سیناریۆ له مۆندیالی 1974 ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا به 7 گۆڵی خاوێن شكستی به سود هێنا، ئیتاڵیاش له مۆندیالی 1934 به هه‌مان ئه‌نجام له ئه‌مریكای برده‌وه.