پێش مۆندیال هازارد تووشی پێکان بوو

پێش مۆندیال هازارد تووشی پێکان بوو

ئێدین هازارد پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2018 تووشی پێکان بوو.
لە یاریی نێوان بەلجیکا و کۆستاریکا کە بەلجیکا بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هازارد بەهۆی پێکانەوە لە خولەکی 70 یاریگەی بەجێهێشت و موسا دێمبلی شوێنی گرتەوە.
دوای یارییەکە رۆمێلۆ لۆکاکۆ هاندەرانی هەڵبژاردەکەی لەوە دڵنیاکردەوە، هازارد پێکانەکەی سەخت نییە تەنیا ئازارێکی کەمی پێگەیشتووە، رۆبێرتۆ مارتینێزیش هیوا دەخوازێت هازارد بۆ یاریی دووشەممەی داهاتوو بەرامبەر پەنەما لە کۆمەڵەی حەوتەمی مۆندیال ئامادە دەبێت، کە بەلجیکا هاوشانی پەنەما و ئینگڵاند و توونس لەو کۆمەڵەیە یاریی دەکات.